بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (23) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی6/5/2002 بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیازی بریارێكی تایبەت بە هێزی پاراستنی ئاشتی (PMF) لە كوردستاندا.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیازی بڕیارێك تایبەت بە سڕینەوەی ئاسەواری سیاسەتی بە عەرەبكردن لە كوردستاندا.
3- خوێندنەوەی پێشنیازی بڕیارێك بۆ ئەوەی كە ڕۆژی ئازادكردنی عێراق بكرێت بە پشووی ڕەسمی لە هەرێمی كوردتانی عێراقدا.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیازی بڕیارێكی تایبەت دەربارەی دیاریكردنی چارەنوسی یاسایی دەست و پێوەندەكانی ڕژێمی دیكتاتۆری پێشوو.
5- بەرچاوخستنی بابەتی گۆڕینی ئەندامی بەڕێز (صلاح الدین عبدالحمید) لە لیژنەی تەندروستی بۆ لیژنەی پەروەردە.
6- بەرچاوخستنی بابەتی دانانی ئەندامی بەڕێز ( زهرا حاجی طه) بە ئندامێتی لیژنەی پەروەردە.
7- بەرچاوخستنی بابەتی دانانی ئەندامی بەڕێز (طارق محمد سعید) بە ئەندامێتی لیژنەی یاسا.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق