بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٢٢) دوو شەممە رێكەوتی (٢٠٠٣/٤/٢١)

Oct 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (22) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی بەم شێوەیە بێت:
1- گۆڕینی ئەندامی بەڕێز (صلاح الدین عبدالحمید) لە لیژنەی تەندروستی بۆ لیژنەی پەروەردە.
2- دانانی ئەندامی بەڕێز (طارق محمد سعید) بە ئەندامێتی لیژنەی یاسا.
3- گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایەتی لە هەلومەرجی ئێستادا.

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                                د. كمال عبدالكریم فٶاد                                د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                         جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                                   كوردستانی- عێراق                                     كوردستانی- عێراق