بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (21) ی خولی گواستنەوە لە كات (10 ) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 20/4/2003 بەم شێوەیە بێت:
1- وتەی بەڕێز جەنەڕاڵ (برووس مۆر).
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری هەڵگرتنی بارودۆخی لە ناكاو (حالة الطوارئ) لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق