بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١٧) سێ شەممە رێكەوتی (٢٠٠٣/٢/٢٥)

Oct 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (17) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێكەوتی25 /2/2003 بەم شێوەیە بێت:
1- خویًندنەوەی بەیانی هەڵوێستی پەرلەمان لەبارەی هاتنە ناوەوەی هێزی سەربازی دەوڵەتە ئیقلیمییەكان بۆناو هەرێم.
2- دانانی بەڕێز طارق محمد سعید بەئەندامی پەرلەمان لەجێگای شەهید شەوكەتی حاجی موشیر.
3- خوێندنەوەی ڕاگەیاندنی تاوانباركردنی بكوژانی شەهیدی پەرلەمانتار (شەوكەت حاجی موشیر).
4- خوێندنەوەی یاداشتی پەرلەمان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوو ئیدارە لە بارەی ئەو ناوچانەوە كەتا ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمدا نین.

 

 

 

  كاكە ڕەش محمد نقشبندی                                         د. ڕۆژ نوری شاوەیس                                  د.كمال عبدالكریم فٶاد 
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی                    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                                   كوردستانی- عێراق                                     كوردستانی- عێراق