بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (16) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی19/2/2003بەم شێوەیە بێت:
1- تاوانباركردنی تیرۆركردنی پەرەمانتاری دێرین شەهید (شەوكەت حاجی مشیر).
2- گفتوگۆكردن لەسەر باری نائاسایی لە هەندێ ناوچە سنورییەكان.
3- لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی ئێستای كوردستان بۆ بڕیاردانی پێویست بەرامبەر ئەگەری هێرش بۆ سەر عێراق.
كاكە ڕەش محمد نقشبندی د. ڕۆژ نوری شاوەیس د.كمال عبدالكریم فٶاد
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق