بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١٢)چوار شەممە رێكەوتی (٢٠٠٣/١/١٥)

Oct 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 15/1/2003بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بودجەی ساڵی 2003.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر ئەركی لیژنەكانی پەرلەمان و شێوەی كاركردنیان.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر دراوی هەرێم و هۆی ئەو گۆڕانكارییە ناسروشتیەی بەسەریدادێ‌.

 

 

 

  كاكە ڕەش محمد نقشبندی                                         د. كمال عبدالكریم فٶاد                                د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی                    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                                  كوردستانی- عێراق                                     كوردستانی- عێراق