بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 8/1/ 2003 بەم شێوەیە بێت:
1- پەسندكردنی پێشنیاری سەرۆكایەتی دەربارەی سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتیمانیی.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری پەیوەندی نێوان لیژنەی باڵای تەنسیق (HCC) و دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیار دەربارەی بودجەی هەرێم.
فرست احمد عبدالله د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق