بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (8) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 12/11/2002 بەم شێوەیە بێت:
1- بەرچاوخستنی پێكهاتەی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن بۆ ئەوەی ئیقرار بكرێ.
2- پێكهێنانی لیژنەی ئامادەكاری هەڵبژاردن.
3- گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر بارودۆخی ئێستا.
فرست احمد عبدالله د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق