بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٧) پێنج شەممە رێكەوتی (٢٠٠٢/١١/٧)

Sep 10, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 7/11/2002 بەم شێوەیە بێت:
بەرچاوخستنی بابەتی بڕواپێدان بە هەریەكە لەم بەرێزانەی خوارەوە:
1- بایز سعید محمد – وەزیری دارایی و ئابووری لە ئیدارەی سلێمانی.
2- شاڵاو علی عسكری- وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری لە ئیدارەی سلێمانی.
3- د.محمد قادر خۆشناو – وەزیری تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئیدارەی سلێمانی.
دووەم:
هەر كامێكیان بڕوای ئەنجومەن بە دەست بێنێ‌ سوێندی یاسایی دەخوات .
سێیەم:
بەردەوامبون لەسەر گفتوگۆكردنی پێشنیازی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستانی عێراق.
چوارەم:
بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆكردنی پێشنیازی پرۆژەی دەستووری كۆماری فیدڕأڵی عێراق.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                          د. كمال عبدالكریم فٶاد                                     د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                            كوردستانی- عێراق                                          كوردستانی- عێراق