بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 6/11/2002 بەم شێوەیە بێت:
1- بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەركردنی پێشنیازی بڕیاری چۆنیەتی پەیوەندی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق لەگەڵ هەردوو ئیدارەی هەرێم لە ماوەی خولی گواستنەوەی ئەنجومەندا.
2- بەردەوامبوونی بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەر كردنی پرۆژەی پێشنیازكراوی دەستووری هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- بەردەوامبوونی بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەركردنی پرۆژەی پێشنیازكراوی دەستووری كۆماری فیدڕاڵی عێراق.
فرست احمد عبدالله د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق