بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (5 ) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 5/11/2002 بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیازی بڕیارێك دەربارەی چۆنیەتی پەیوەندی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق لەگەڵ هەردوو ئیدارەی هەرێمدا لە ماوەی خولی گواستنەوەی عێراقدا.
2- بەرچاوخستنوگفتوگۆ لەسەر كردنی پرۆژەی پێشنیازكراوی دەستووری هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەركردنی پرۆژەی پێشنیازكراوی دەستووری كۆماری فیدڕاڵی عێراق.
فرست احمد عبدالله د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق