بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی31 /10/2002 بەم شێوەیە بێت:
1- وتاری دۆستی دێرینی كورد سیاسەتمەداری ناودار بەڕێز كاك د.برنارد كوشنر.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری پرۆژەی دەستوری كۆماری عێراقی فیدراڵ.
فرست احمد عبدالله د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق