بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3) لە كات (11) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 15/10/2002 بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: تەواوكردنی ژمارەی ئەندامانی كتلەی یەكێتی نیشتیمانیی بە پێی ڕێكەوتننامەی واشنتۆن وەك ئەمەی خوارەوە:
بەرچاوخستنی دەست لە كار هەڵگرتنی هەریەكە لەم ئەندامانە:
ا) ارسلان بایز.
ب) جلال جوهر
ج) شاڵاو علی عسكری.
د) محسن علی اكبر قاسم.
ه) نسرین مصطفی مظهر.
و) كمال جلال غریب.
ز) د.فائق محمد گوڵپی.
2- بەرچاوخستنی قبوڵكردنی دوو ئەندامی یەدەگی ئەنجومەن لە كتلەی یەكێتی نیشتیمانیی كە ئەمانەن:
ا- عبدالله رسول علی(كۆسرەت ).
ب- هێرۆ ابراهیم احمد.
دووەم: تەواوكردنی ژمارەی ئەندامانی كتلەی پارتی دیمەكراتی كوردستان,بەپێی ڕێكەوتنامەی واشنتۆن.
بەرچاوخستنی قبوڵكردنی ئەندامێتی یەدەگ(فلك الدین صابر كاكەیی).
سێیەم: بەرچاوخستنی پرۆژەی بڕییاری ناوزەدكردنی خولی گواستنەوە (الانتقالي) و چەسپاندنی سەرۆكاریەتی ئەنجومەن و جێگرایەتیی سەرۆك.
رێكخستنی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بەم جۆرەی خوارەوە:
1- بەرچاوخستنی چەسپاندنی سەرۆكایەتی د.ڕۆژ نوری شاوەیس لە كتلەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە, بۆ بەركارخستنی بەندەكانی ڕێكەوتنامەی واشنتۆن.
2- بەرچاوخستنی چەسپاندنەوەی د.كەمال فوئاد لە كتلەی یەكێتی نیشتیمانییەوە بۆ جێگرایەتیی سەرۆكی ئەنجومەن بۆ بەكارخستنی بەندەكانی ڕێكەوتننامەی واشنتۆن.
چوارەم: خوێندنەوەی وەڵامی ئەو بروسكەیەی كە ڕێزدار كۆڵن پاول وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناردی بۆ پیرۆزبایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان بە گشت ئەندامانییەوە.
پێنجەم: خوێندنەوەی ئەو پەیامەی كە بە ناوی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراقەوە بۆ ڕێزدار (مدام میتران) ئاڕاستە دەكرێ بۆ گرنگیدان بەو هەڵوێستەی بەرامبەر ئەزموونی دیموكراتی كوردستانی عێراق نواندی و نرخاندنی ئەو ماندوبوونی سەفەرەی كە لە ڕێی ئامادەبوونی لە دانیشتنەكەی ڕۆژی 4/10/2002 ی ئەنجومەن كێشابووی.