بەرنامەی كاری دانیشتنی نائاسایی ژمارە (٣)پێنج شەممە رێكەوتی (٢٠٠٢/١٠/٣)

Sep 10, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

پشت بەو دەسەڵاتەی بە پێی بڕگە (1) ی ماددە (6) لە پەیڕەوی ناوخۆی هەمواركراوی ژمارە (1) ی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق و بە پێی بڕگە یەكی ماددە (20) ی پەیڕەوەكە و لەسەر داوای بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان بۆ سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی , بڕیاردرا بەرنامەی كاری دانیشتنەكە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 3/10/2002 سازبدرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕووی دەست لەكاركێشانەوەی چەند ئەندامێك لە پەرلەمان.
2- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازێكی تایبەت بە چاوپێخشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (31) ی ساڵی 1997 ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان.
3- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازێك كە دەسەڵاتی سەپاندنی باج و رسوم و هەمواركردنەكانیشیان بدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازێك كە دەسەڵاتی دەرهێنانی بڕیار گەلی تایبەت بە دیاركردن و پێدانی مووچەگەلی خانەنشینی پێشمەرگە بدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
5- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی بڕیارێك كە دەسەڵاتی دیاركردن وپێدانی دەرماڵە بۆ فەرمانبەران بدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
6- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی بڕیارێك كە بە پێویستی دابنێ‌ بۆ ئەوانەی لە ڕێكخراوو كۆمپانیا بیانییەكاندا كار دەكەن ڕەزامەندی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانی عێراق وەربگرن.
7- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی بڕیارێك كە دەسەڵات بدات بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق كۆتایی بە خزمەتی ئەو دادوەرو حاكمانی بهێنێ‌ یان بۆ وەزیفەیەكی دیكەی مەدەنی بیانگوازێتەوە كە بە سەلماندن دەركەوتووە ئەهلیەتی پیشەی دادوەرییان نییە.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق