بەرنامەی كاری دانیشتنی نائاسایی ژمارە (٢)سێ شەممە رێكەوتی (٢٠٠٢/٨/١٣)

Sep 10, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

پشت بەو دەسەڵاتەی بە پێی بڕگە (1) ی ماددە (6) لە پەیڕەوی ناوخۆی هەمواركراوی ژمارە (1) ی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق و بە پێی بڕگە یەكی ماددە (20) ی پەیڕەوەكە و لەسەر داوای بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان بۆ سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی , بڕیاردرا بەرنامەی كاری دانیشتنەكە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێكەوتی 13/8/2002 سازبدرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنە ڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیاری یاسایەكی تایبەت بە تێوەگلانی جەریمەی كڕینەوەی ناموس (غسل العار) كە لە چوارچێوەی پۆزشە یاساییەكاندا (الأعذار القانونية) یان ئەو هەلومەرجە دادگاییانەدا ( الظروف القضائية) كە سزاكەی دادەشكێنێ‌ لە قەڵەم بدرێت.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیاری بڕیاری إلغا كردنەوەی بڕیاری ژمارە (31) لە 6/11/1997 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی – عێراق.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیاری یاسای حسابكردنی ماوەی خزمەتی دادوەری بە كرداری ئەندامە حقوقیەكانی پەرلەمان بۆ دامەزراندن و تەرقییەو تەرفیع.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق