بەرنامەی كاری دانیشتنی نائاسایی ژمارە (١) دوو شەممە رێكەوتی (٢٠٠٢/٨/١٢)

Sep 10, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

پشت بەو دەسەڵاتەی بە پێی بڕگە (1) ی ماددە (6) لە پەیڕەوی ناوخۆی هەمواركراوی ژمارە (1) ی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق و بە پێی بڕگە یەكی ماددە (20) ی پەیڕەوەكە و لەسەر داوای بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان بۆ سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی , بڕیاردرا بەرنامەی كاری دانیشتنەكە كات (11) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 12/8/2002 سازبدرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوە یەكەمی پێشنیاری یاسایەكی تایبەت بە تێوەگلانی جەریمەی كڕینەوەی ناموس (غسل العار) كە لە چوارچێوەی پۆزشە یاساییەكاندا (الأعذار القانونية) یان ئەو هەلومەرجە دادگاییانەدا ( الظروف القضائية) كە سزاكەی دادەشكێنێ‌ لە قەڵەم بدرێت.
2- خوێندنەوەی یەكەم لەسەر پێشنیاری بڕیاری (إلغا) كردنەوەی بڕیری ژمارە (3) ی ڕۆژی 6/11/1997 ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی – عێراق.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای حسابكردنی ماوەی خزمەتی دادوەریە كرداری ئەندامە حقوقیەكانی پەرلەمان بۆ دامەزراندن و تەرقییەو تەرفیع.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق