بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە 26 ی ئاسایی خۆی لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 30/6/2002 بەم شێوەیە بێت:
1- بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای ئەنجومەنی باڵای وەرزش لە هەرێمی كوردستانی عێراق كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەشكراوە.
2- خستنەڕوو و گفتتوگۆكردنی پرۆژەی هەمواركردنی بڕیاری ژمارە (7 ) ی ساڵی 2001 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیاركراوە.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی هەمواركردنی یاسای ژمارە (10) ی ساڵی 2002 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق كە لە لایەن ئنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق