بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی ژمارە (1) ی هەواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن , بە بۆنەی تێپەڕبوونی دە ساڵ بەسەر یەكەم دانیشتنی خۆیدا, بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (20) ی ئاسایی خۆی لە كات (10) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 4/6/2002 بەم شێوەیە دەبێت:
1- وتاری بەخێرهاتن لە لایەن ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
2- وتاری ڕێزدار سەرۆك بارزانی بەم بۆنەیەوە.
3- بەیاننامەی ڕێزدار سەرۆكی ئەنحومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- وتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی مۆر و وتاری ئەندامانی تر.
5- خستنە ڕووی ڕاپۆرتی لیژنە هەمیشەییەكانی ناو پەرلەمان.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق