بەرنامەی كاری دانیشتنی (١٨) دوو شەممە رێكەوتی (٢٠٠٢/٥/٢٧)

Sep 10, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (18) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 27\5\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە پێ لێڕاكێشان(التجاوزات) كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەر موزایەدەیەك لە ڕۆژی 31\8\1996 لە شاری هەولێر كرابێت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق