بەرنامەی كاری دانیشتنی (١٧) چوار شەممە رێكەوتی (٢٠٠٢/٥/٢٢)

Sep 10, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (17) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 22\5\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەر موزایەدەیەك لە ڕۆژی 31\8\1996 لە شاری هەولێر كرابێت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (1993) ی ڕەسمی پوول كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای لەكارخستنی مەبلەغ و رێژە و سنوری ئەو دەقانەی كەلەیاسای ژمارە (114)ی هەموار كراوی ساڵی (1981)ی ڕەسمە عەدلیەكان هاتووە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق