بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (16) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 19\5\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەر موزایەدەیەك لە ڕۆژی 31\8\1996 لە شاری هەولێر كرابێت.
2- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (1993) ی ڕەسمی پوول.
3- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای لەكارخستنی مەبلەغ و رێژە و سنوری ئەو دەقانەی كەلەیاسای ژمارە (114)ی هەموار كراوی ساڵی (1981)ی ڕەسمە عەدلیەكان هاتووە.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق