بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (15) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 13\5\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە پێ لێڕاكێشان(التجاوزات).
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 1993 ( یاسای چاپەمەنی هەرێمی كوردستانی عێراق) كەلەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی – عیراق پێشنیار كراوە.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی بڕیاری دەسەڵاتدان بە وەزیری ئەوقاف, كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی بڕیاری ماف و ئەركی سەرشانی ئەوانەی بە تەبەڕوع مزگەوت یان تەكیە دروست دەكەن, كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق