بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 29\\4\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری دەسەڵاتدان بە وەزیری ئەوقاف.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری ماف و ئەركی سەرشانی ئەوانەی بە تەبەڕوع مزگەوت یان تەكیە دروست دەكەن.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەموار كردنی یاسای سەندیكای پارێزەران.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر بارودۆخ و گۆڕانكارییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان كە تا چ ڕادەدەیەكیش كار لە ئایندەی كوردستان و عێراقیش دەكەن.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق