بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (11) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 24\\4\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای یەكێتی گشتی سەندیكاكانی كرێكاران لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
2-بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 1999(یاسای خانەنشینی پارێزەرانی كوردستان) كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق