بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 22\\4\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 1993 (یاسای چاپەمەنی هەرێمی كوردستانی عێراق).
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 1999(یاسای خانەنشینی پارێزەرانی كوردستان) كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
3-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی هەموار كردنی دووەمی یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 1993 ( یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق).
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق