بەرنامەی كاری دانیشتنی (٧) یەك شەممە رێكەوتی (٢٠٠٢/٤/١٤)

Sep 10, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 14\\4\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای یەكێتی مامۆستایانی هەرێمی كوردستانی عێراق, كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق