بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 9\\4\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی بڕیاری تایبەتی بە غیابی فەرمانبەر و دابڕانی لە وەزیفەكەی,كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی بڕیاری دەركردنی دابەشنامەی شەرعی وەفاتنامە بۆ كەس و كاری شەهیدان لە دەرەوەی هەرێم و لە ناو حكومەتی مەركەزی نیشتەجێن, كەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە دابڕانی كتێبخانە گشتییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ\ ئیدارەی محەللی و لكاندنیان بە وەزارەتی رۆشنبیری, كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 1999 یاسای خانەنشینی پارێزەرانی كوردستان, كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
5-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای یەكێتی مامۆستایانی هەرێمی كوردستانی عێراق, كەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق