بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 4\\4\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- پێش چاوخستن و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری دەسەڵاتدان بە ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە لێبوردنی تایبەت بۆ حكومدراوان دەربكان.
2- بەرچاو خستنی پێكهاتەی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن تا رەزامەندیی ئەنجومەن لەسەر وەربگیرێ.
3- بەرچاو خستن و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسایەكی تایبەت بە حكومەكانی یاسای سزاكان.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق