بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 26\3\2002 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری لێبوردنی تایبەت, كەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری دەركردنی دابەشنامەی شەرعی وەفاتنامە بۆ كەس وكاری شەهیدان لە دەرەوەی هەرێم و لە ناو حكومەتی مەركەزی نیشتەجێن, كەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەموار كردنی یەكەمی یاسای ژمارە (18) ی ساڵی 1999 یاسای خانەنشینی پارێزەرانی كوردستان, كەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری بەستنەوەی كتێبخانە گشتییەكانی سەر بە خۆجێیەتی لە پارێزگاكانی هەرێم بە وەزارەتی رۆشنبیری, كەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
5-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری هەموار كردنی مادە(37) لە یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە (24) لە ساڵی 1960ی هەموار كراو, كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیار كراوە.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق