بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (30) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 26\12\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای بوودجەی ساڵی (2002)ی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی بودجەی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق