به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٥) سێ شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠١/١٢/١١)

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (25) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 11\12\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕووی دەست لەكاركێشانەوەی (د.قیس دیوالی) و , خستنەڕووی داواكاریی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (خودان لیستی زەردی هەڵبژاردن) بۆ قەبوڵكردنی (فاتح محمد امین) بە ئەندامی ئەنجومەن و سوێند خواردنی یاسایی.
2- ئامادەبوونی رێزدار وەزیری كشتوكاڵو ئاودێری بۆ بەرچاوخستنی چالاكییەكانی وەزارەتەكەی و وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
3- ئامادەبوونی رێزدار وەزیری پیشەسازی و وزە بۆ بەرچاوخستنی چالاكییەكانی وەزارەتەكەی و وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق