به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٣) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠١/١٢/٥)

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (23) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 5\12\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
یەكەم- خستنەڕووی دەست لەكاركێشانەوەی ئەم بەڕێزانەی خوارەوە لە ئەندامییەتی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق:
1-اكرم عزت نجیب.
2- نهاد نورالدین.
3- ملا طلحة سعید.
4- رقیب حسین ملا.
5- مامند محمدامین بابكر.
6- حسین علی كمال.
7- سلیم حاجی ملو.
8- د. قیس دیوالی.
دووەم- خستنەڕووی داواكاریی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (خودان لیستی زەردی هەڵبژاردن) بۆ قەبوڵكردنی هەریەك لەم بەڕێزانەی خوارەوە بە ئەندامی ئەنجومەن و سوێند خواردنی یاساییان:
1-فاضل رؤوف.
2- حمە علی توفیق میرزا فتاح.
3- انور شوكر محمد.
4- نادر محمد قادر.
5- حلیمە حسین محمد بارزاني.
6- نیاز جمیل میران.
7- مامند عباس مامند اغا.
8- فاتح محمد امین.
سێیەم: ئامادەبوونی ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ پێش چاوخستنی ئەنجامی سەردانەكەی بۆ ووڵاتە ئەوروپییەكان لەبەردەم ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق