بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 4\11\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی هەموار كردنی بڕگە (4)ی ماددە\89 و بڕگە (2)ی ماددە\ 91 لەیاسای ژمارە (188)ی ساڵی 1959.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سەندیكای پزیشكانی ددانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق