بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 24\10\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری دەسەڵاتدان بە وەزیری ناوخۆ بۆ درێژكردنەوەی ماوەی جێبەجێ كردنی بڕیاری ژمارە (17) ساڵی 1999كە پێشنیار كراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی (پزیشكی داد) ی هەرێمی كوردستانی عێراق كە پێشنیار كراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق