بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 10\10\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە دەسەڵاتدان بە رێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ عەفو كردنی حكومدراوەكان بە لێبوردنێكی تایبەت.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای دیار كردنی تەمەنی بەرپرسێتی جنائی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق