بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 8\10\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی كوردستانی عێراق كە پێشنیار كراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی هەموار كردنی بڕگە (4)ی ماددە \89 و بڕگە (2)ی ماددە \ 91 لە یاسای ژمارە (188)ی ساڵی 1959 كە پێشنیار كراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق