بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 7\10\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای خەمڵاندنی خانوو بەرەی فرۆشراوی لە دەرەوەی فەرمانگەی تاپۆ كە پێشنیار كراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری دەسەڵاتدان بە وەزیری ناوخۆ بۆ درێژكردنەوەی ماوەی جێبەجێ كردنی بڕیاری ژمارە (17) ساڵی 1999 كە پێشنیار كراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
3- خستنەڕوو گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی كوردستانی عێراق كە پێشنیار كراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
4- خستنەڕوو گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی هەموار كردنی بڕگە (4)ی ماددە\ 89 و بڕگە(2)ی ماددە\91 لە یاسای ژمارە (188) ی ساڵی 1959.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق