به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١) یەك شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠١/٩/٢٣)

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 23\9\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەی یاسای رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و فریاكەوتن لە هەرێمی كوردیتانی عێراق.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە دەسەڵاتدان بە ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی بۆ عەفو كردنی حكومدارەكان بە لێبوردنێكی تایبەت.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای دیاركردنی تەمەنی بەر پرسێتی جنائی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای سندوقی خانەنشینی هونەرمەندانی هەرێمی كوردستان.
5- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای سەندیكای پزیشكانی ددانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
6- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای یەكێتی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
7-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری بە تەملیك كردنی ئەو زەویە میریانەی كە تەجاوزیان لەسەر كراوە بەبینا لەسەر دروست كردن تا وەكو 1\1\2001 بەسەر سەرپێچكەران لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق