به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى نائاسایی ژماره‌ (١) دوو شەممە ڕێكەوتی ٢٠٠١/٧/٢

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (6) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, هەروەها بە پێی بڕگە یەكی ماددە (20)ی پێڕەوەكە, و لەسەر داوای بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق بۆ ساز دانی دانیشتنێكی نائاسای بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1) ی نائاسایی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 2\7\2001 ساز بدرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- بەیانی ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەربارەی سەفەرەكەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
2- بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای دووەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 1992ی وەزارەتی داد.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق