به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٥) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠١/٦/٢٧)

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (15) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 27\6\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:


1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای دووەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 1992ی وەزارەتی داد.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری موڵكدار كردنی ئەو هاووڵاتیانەی كە بەنایاسایی بەر لە ساڵی 1975 خانووی نشینەییان بۆ خۆیان لەسەر زەوی وزاری كشتوكاڵیی موڵكی سرفی ئەشخاصی تەبیعی یان لەسەر زەویی موڵكی دەوڵەت دروست كردووە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق