بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (14) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 26\6\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی یاسایەكی پێشنیار كراو بۆ سزادانی ئەو كەسەی كە لە دەرەوەی دادگا مارە دەبرێ.
2- خوێندنەوەی یەكەمی یاسای پێشنیاركراوی هەڵاوێر كردنی (استثناء) ژن لە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (41) لە یاسای ژمارە (111)ی سزاكانی هەموار كراوی ساڵی 1969..
3- خوێندنەوەی یەكەمی بڕیاری پێشنیازكراو بۆ قەرەبوو كردنەوەی ژنی تەڵاقدراو.
4- خوێندنەوەی یەكەمی بریاری پێشنیازكراو بۆ ڕێكخستنی دیدەنی منداڵ لەلایەن دایك یانباوكیەوە, لەكارخستنی بڕیاری ژمارە (211)ی ساڵی 1948ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش.
5- خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیەكی پێشنیازكراو بۆ یاسایەك كە حوكمی بڕگە (1)ی ماددەی (377) لە یاسای سزاكانی ژمارە (111) ی هەمواركراوی ساڵی 1969 مێردی داوێن پیس(زانی)ش بگرێتەوە.
6-خوێندنەوەی یەكەمی یاسایەكی پێشنیازكراو بۆ لەكارخستنی یاسای ژمارە (189)ی ساڵی 1980 كە تایبەتە بەمارە بڕینی ژنی دووەم بەبێ ئیزنی دادگا.
7- خوێندنەوەی یەكەمی یاسایەكی پێشنیازكراو بۆ موستەهەقبوونی منداڵان بە نەفەقە لەو رۆژەوەی كە باوكیان مەسرەفیان لێ دەبرێ.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق