بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 17\5\2001 دا بەم شێوەیە بێت:
1- لەسەر داواكردنی فراكسیۆنی پەرلەمانی پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆیەكی گشتی لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنەكانی شارەوانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكرێ, كە بڕیارە لە 26\5\2001 دا ئەنجام بدرێ.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق