به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٩) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠١/٥/١٦)

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (9) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 16\5\2001 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 1993 وەزارەتی ناوخۆ.
2- بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1993ی وەزارەتی تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی.
3- بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەر ئەو دیراسەتەی كە لیژنەی پاراستنی مافی ئافرەتان دەربارەی مافی ئافرەت ئامادەی كردوە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق