به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٨) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠١/٥/٢)

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (8) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 2\5\2001 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕووی پاڵاوتنی رێزدار(د. لطيف محمود احمد) بۆ ئەندامییەتی ئەنجومەن و سوێند خواردنی یاسایی.
2- بەرچاو خستنی پێكهاتەی لیژنە هەمیشەییە تازەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
3- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسایی (سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی كوردستانی عێراق).
4- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی (هەموار كردنی یەكەمی یاسای وەزارەتی تەندروستی و كاروباری كومەڵایەتی ژمارە (1)ی ساڵی 1993.
5- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردنی پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە بابەتی پارچە زەوی ژمارە (5\2) كەرتی ماسیكی.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق