به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠١/٤/١١)

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 11\4\2001 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری سەرلەنوێ تۆماركردنەوە(التسجيل المجدد).
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای چوارەمین هەمواركردنی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 1993, (یاسای بەڕێوبەری شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق).
3- بەرچاو خستن و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری تایبەت بە پرۆژەی چوارەم هەموار كردنی پێرۆی ناوخۆی ژمارە یەكی هەمواركراوی ساڵی 1992ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق