بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(11) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 18\3\2001 دا بەم شێوەیە بێت:
1- تازە كردنەوەی یادی قوربانییە شەهیدەكانی تاوانی كیمیا بارانەكەی هەڵەبجەی شەهید كە لە ڕۆژی (16\3\1988) دا ڕوویدا.
2- پێش چاوخستنی ئەنجامەكانی سەردانەكەی ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەن بۆ دەوڵەتە ئەسكەندیناڤیەكان.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق