بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (6) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, هەروەها بە پێی بڕگە یەكی ماددە (20)ی پێڕەوەكە, و لەسەر داوای بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق بۆ ساز دانی دانیشتنێكی نائاسای بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3) ی نائاسایی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 9\1\2001 ساز بدرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2001ی (ز).
2- خوێندنەوەی یەكەمی یاسای وەزارەتی كاروباری مافەكانی مرۆڤ.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق