بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (6) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, هەروەها بە پێی بڕگە یەكی ماددە (20)ی پێڕەوەكە, و لەسەر داوای بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق بۆ ساز دانی دانیشتنێكی نائاسای بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2) ی نائاسایی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 8\1\2001 ساز بدرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕووی بابەتی متمانەدانبە بەڕێز (عبدالكریم مراد) ناسراو بە (ید اللە) و سوێند خواردنی یاسایی لەبەردەم ئەنجومەنی نیشتیمانیدا كە لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە بۆ پایەی وەزیری هەرێم پاڵێوراوە.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پلانی ساڵی 2001ی (ز) حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی بودجەی هەرێمی كوردستانی عێراق و پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2001ی (ز).
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق