بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (6) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, هەروەها بە پێی بڕگە یەكی ماددە (20)ی پێڕەوەكە, و لەسەر داوای بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق بۆ ساز دانی دانیشتنێكی نائاسای بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1) ی نائاسایی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 7\1\2001 ساز بدرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی چالاكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق سەبارەت بەو پرۆژانەی كە ئەنجام دراون و ئەوانەی كە لە دەوری جێبەجێ كردن دان و ئەو پرۆژانەش كە پێشنیاركراون لەسەر حیسابی بودجەی گشتی حكومەتی هەرێم و ئەوانەش كە بڕیاری ژمارە (986) دەیانگرێتەوە.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی بودجەی هەرێمی كوردستانی عێراق و پڕۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2001.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق