به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/٩/١٣)

Jul 22, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 13\9\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەمواركردنی ماددەی (4)ی یاسای وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری ژمارە (10) ی ساڵی 1992.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای وەزارەتی یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری ژمارە (20)ی ساڵی 1993.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای دووەم هەموار كردنی یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (17)ی ساڵی 1993.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای خانەنشین بوونی كەم ئەندام بووانی پێشمەرگە.
5- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری رێكخستنی شەقامەكانی شاری هەولێر.
6-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری لەغوكردنی بڕگە (2) لە بڕیاری ژمارە (13) ی ئەنجومەن لە 13\9\1999.
7- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی جێبەجێ كردنی بڕیاری ژمارە (5) ی ئەنجومەن لە 9\4\2000 بۆ جاری دووەم بۆ ماوەی پێنج مانگی تر لە 1\7\2000 تا وەكو 1\12\2000.
8- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
9- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای سەندیكای ئابووری ناسانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
10- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای سەندیكای ژمێریاری و وردبینانی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق